زایەڵە - د. نەرمین مەعرووف، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لەبارەی پرسی دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمەوە بەزایەڵەی ووت،بۆ چەند مانگی داهاتووش تاوەکو وردبینی و بە بانکیکردن تەواو دەبێت و بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی جێبەجێ دەکرێن دواکەوتنی مووچە روودەدات.
ناوبراو وتیشی، بەڵام بە دڵنیاییەوە ئاسۆ روونە و لە ئایندەیەکی نزیکدا ئەمە یەکلا دەبێتەوە و کێشەی مووچە بە تەواوی چارەسەر دەبێت.
کامەران کەریم