زایەڵە - دەستەی گشتیی گومرگی عێراق رایگەیاند،حکومەت باجی سەر خۆراک و کەرەستەی پیشەسازی و دەرمانی بۆ 1%  کەمکردووەتەوە و ئەوەش بۆ رێگریکردن لە بەرزبوونەوەی نرخەکانە.
 
حەسەن عەکیلی، سەرۆکی دەستەی گومرگی عێراق، ئاماژەی بەوەشکردووە، حکومەتی عێراق بەرەو پاڵپشتیکردنی پێداویستی خۆراک و دەرمان هەنگاو دەنێت و باجی خۆراکی بۆ 1% و باجی دەرمانیشی بۆ نیوەی ئەو نرخە کەمکردووەتەوە.
 
روونیشکردووەتەوە، ئەم هەنگاوانە لەچوارچێوەی رێوشوێنەکانی حکومەتە بۆ پشتگیریکردنی نرخی ئەم کەرەستانە لە بەرزبوونەوەی لە بازاڕەکاندا.
 
کامەران کەریم