زایەڵە - وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایدەگەیەنێت،دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم تەنها لە رێگای كۆمپانیای سۆمۆوە دەبێت و دەشڵێت، خەرجكردنی بودجەی وەبەرهێنان بۆ هەرێم وابەستەیە بە دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستانەوە.
وەزارەتی پلاندانانی عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە كە شایستەی دارایی پەرەپێدانی پارێزگاكان 41 ترلیۆن دینارە و بۆ هەرێمی كوردستان وابەستەیە بە دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان و رادەستكردنی داهاتەكەی بۆ وەزارەتی دارایی عێراق.
ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم تەنها لە رێگای كۆمپانیای سۆمۆی نیشتمانییەوە دەبێت.
کامەران کەریم