زایەڵە - هێمن سلێمان، وته‌بێژی پۆلیسی دهۆك رایگه‌یاند، بەتۆمەتی كوشتنی منداڵێكی تەمەن پێنج ساڵە بەناوی (ش، د، ی) كە خه‌ڵكی گه‌ڕه‌كی شاخكێ بوه، نوسینگه‌ی تاوان و پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان، توانیان سێ كه‌س ده‌ستگیر بكه‌ن كه چه‌كی جۆری (M4)ـیان پێ گیراوه.
وتیشی، یه‌كێك له ده‌ستگیركراوه‌كان كه‌مێردمنداڵێكی تەمەن (12) ساڵانه، دانی به‌وه ناوه كه ئه‌و گولـله‌یه‌كی به‌هه‌ڵه لەمنداڵه‌كە داوه كه ئامۆزای خۆیه‌تی، له‌لایەن پۆلیسی دهۆكەوە دەست بە لێكۆڵینەوە كراوە و تۆمەتبارەكانایش به‌پێی ماده‌ی (411) راگیراون.
کامەران کەریم