زایەڵە - په‌رله‌مانتارێكی كورد له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند ،كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری 100 ملیار دینار وه‌ك داهاتی دوو مانگ ده‌دات به حكومه‌تی عێراق.
سۆران عومه‌ر ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق ئاماژەی بەوە كردووە، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت حكومه‌تی هه‌رێم 100 ملیار دینار وه‌ك نیوه‌ی داهاتی ناوخۆی ده‌روازه سنوریه‌كان و باج بۆ مانگی 2 و 3ی ئه‌مساڵ بخاته سه‌ر حسابی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئاشكرایكردووه ،كه وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵ ڕه‌تیكردۆته‌وه به‌و بڕه پاره‌یه ڕازی بێت.
مانگی رابردوو وه‌زاره‌تی دارایی عێراق نووسراوی ژماره 9570ی ئاراسته‌ی نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی كاربەڕێكەری هه‌رێم له به‌غدا كرد و تیایدا داوای داهاتی نانه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له 1ی كانوونی دووه‌می 2024 تا 2024/2/28 كرد و بڕه‌كه‌ی به 905 ملیار و 246 ملیۆن و 194 هه‌زار و 259 د‌یاریكردبوو.
دارایی عێراق داواشیكردبوو كه حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌و بڕه پاره‌یه بخاته‌سه‌ر هه‌ژماری ژماره 70018 له بانكی ناوه‌ندی عێراق.
هەروەها دارایی عێراق رایگه‌یاندووه كه ئه‌م داواكارییه به‌پشتبه‌ستن به ماده‌ی 12ی یاسای بودجه‌ی فیدڕاڵییه كه هه‌رێم پابه‌ند ده‌كات به راده‌ستكردنی داهاته نا نه‌وتییه‌كان به گه‌نجینه‌ی ده‌وڵه‌ت.
کامەران کەریم