زایەڵە - بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری و هونەری سلێمانی ڕایگەیاند، سێ خانمە هونەرمەند پایتەختی رۆشنبیری هەریەك لە ( گەزیزە عومەر، نیگار حەسیب قەرەداغی، فرمێسك مستەفا) لە میسر بەشدارییان كرد لە دووەمین خولی شانۆی ئیزیس و خەڵاتی رێزلێنانیان وەرگرت.
دووەمین خولی فێستیڤاڵەكە تایبەت بوو بە بەپرسی ژن لە جیهاندا و لەلایەن ژمارەیەك ژنە هونەرمەندی میسر بەرێوەدەبرا لە 16تا 22ی مانگی ئایار، كە جگە لەنمایشی شانۆییەكان ژمارەیەك پانێڵ بەرێوەچوو، هەروەها ناونیشانی یەكێك لەچالاكییەكانی فیستیڤاڵ بریتی بوو لە ( ژنانی داهێنەرلە ژێر كاریگەریەكانی بۆردوماندا) كە ژمارەیەك توێژینەوەی تێدا پێشكەشكرا.
کامەران کەریم