زایەڵە ـــ بە هۆی بەدەست هێنانی پلەی پاڵەوانێتی لە لایەن یاسینی خوسرەوی لە کێبەرکێیەکانی پارڕاکردنی جیهانیدا، چوارمین نیشانی ئاڵتوونی ئێران تۆمار کرا.
 
لە درێژەی کێبەرکێیەکانی پارڕاکردنی پاڵەوانی جیهان کە لە وڵاتی ژاپۆندا بەڕێوەدەچێت لە بەشی فڕێدانی کێشی پولی F57، یاسین خوسرەوەی بە تۆمارکردنی ڕیکوردی 15.83 مەتر نیشانی ئاڵتوونی بردەوە.
 
ئەم نیشانە وەکوو چوارمین نیشانی ئاڵتوونی تۆمارکراوی ئێران لەو کێبەرکێیانەدا دێتە ئەژمار. 
 
تیپی پارڕاکردنی ئێران تاکوو ئێستا توانیویەتی 4 نیشانی زێڕ و 4 نیشانی زێو و 5 نیشانی بوڕونز ببەنەوە.
 
کەژاڵ حەمیدی