زایەڵە ـ تائێستا لیستی ناو و زانیارییەكانی مووچەخۆرانی هەرێم بۆ ئەم مانگە رەوانەی بەغداد نەكراوە، سەرچاوەیەكی حكومیش دەڵێت، لە ئامادەكردنی كۆتاییدایە و بەمنزیكانە رەوانەی دەكەن.

سەرچاوەیەكی حكومیی ئاگادار بەزایەڵەی  راگەیاند، لیستی سەرجەم وەزارەت و فەرمانگە نەبەستراوەكان تایبەت بە مانگی ئایار (5) گەیشتووەتە وەزارەتی دارایی هەرێم، بەڵام هێشتا رەوانەی بەغداد نەكراوە و، وەزارەتەكە لە ئامادەكارییەكانی كۆتایی لیستەكەدایە.

وتیشی، لەگەڵ تەواوبوونی ئامادەكارییەكان، لیستەكە هاوشێوەی مانگەكانی رابردوو رەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق دەكرێت، بەمەبەستی وردبینی و خەرجكردنی.

پێشتر راگەیەنرا وەزارەتی دارایی هەرێم بۆ ئەم مانگە دوو لیست رەوانەی بەغداد دەكات، كە یەكێكیان بە بەرزكردنەوەی مووچەوەیە و ئەوی دیكەش هاوشێوەی مانگەكانی رابردووە.

کامەران کەریم