زایەڵە ـــ هەڵبژاردنی پێشبڕکێیەکانی موندیالی 2024ی فووتساڵ(تۆپی پێ نێو هوڵ) لە وڵاتی ئوزبەکستاندا بەڕێوەچوو.

هەڵبژاردنی پێشبڕکێیەکانی موندیالی 2024ی فووتساڵی ئۆزبەکستان دوێنێ یەکشەممە 6ی جۆزەردان لە شاری سەمەرقەندی ئوزبەکستان بەڕێوەچوو. ئەو خولە لە پێشبڕکێیەکانی موندیال 14ی سێپتەمبێر تا 6ی ئوکتۆبەر بەڕێوەدەچێت و 24 تیپ تێدا بەشداری دەکەن.

لەسەر ئەو بنەمایە، تیپی نیشتمانی ئوزبەکستان وەکوو میوانداری موندیالی جیهانی لە تەنیشت ئێران، تاجیکستان، تایلەند و ئەفغانستان 5 تیپی ئاسیایی ئامادەبووی ئەو موندیالەن و تیپی نیشتمانی وڵاتی ئێران، لە کۆڕی یەکەم و لەگەڵ تیپەکانی فەڕنسە و ڤێنێزوئێلا بوون بە هاوکۆڕ.

کۆڕبەندی ئەو پێشڕکێیانە بەم شێوازەیە:

کۆڕی A: ئوزبەکستان، پاراگوئێ، کاستاریکا، هولەند.

کۆڕی B: بەڕازیل، تایلەند، کرواتی، کۆبا

کۆڕی C: ئەرجەنتین، ئوکراین، ئەفغانستان، ئانگولا.

کۆڕی‌ D: ئسپانیا، قەزاقستان، نیوزلەند، لیبی

کۆڕی E: پورتێگال، مەراکیش، تاجیکستان، پاناما

کۆڕی F: ئێران، فەڕنسە، ڤێنێزوئیلا، گواتمالا

کەژاڵ حەمیدی