زایەڵە ـــ تیپی تۆپی پێ پورتۆ بە گوڵی مێهدی تارێمییەوە بەرانبەر بە تیپی ئێسپورتینگ یارییەکەی بردەوە و بوو بە سەرکەوتووی جامی ولاوەنان.

مێهدی تارێمی یاریزانی تۆپی پێ و لێژیونێری ئێرانی لە دوایین یاری خۆیدا بۆ تیپی پۆرتۆ توانی گوڵێک تۆمار بکات و ببێتە هۆی سەرکەفتی تیپی پۆرتۆ لە جامی وەلاوەنانی ئەو خولە لە کێبەرکێیەکاندا کەوابوو مێهدی تارێمی ماڵئاواییەکی بەشکۆی لەگەڵ تیپی پۆرتۆدا ئەنجام داوە بە هۆی تۆمار کردنی ئەو گوڵە لە خولەکی 100ی یارییەکەدا.

تارێمی لەگەڵ تیپی ئینتر میلان ڕێککەوتوون و وەرزی داهاتوو بۆ ئەو تیپە یاری دەکات.

کەژاڵ حەمیدی