زایەڵە - ئیسپانیا بە فەرمی فەڵەستینی وەکو دەوڵەتێکی سەربەخۆ ناساند و سەرۆکوەزیرانى ئەو وڵاتە دەڵێت، دانپێدانان بە دەوڵەتى فەڵەستین هەنگاوێکى مێژووییە.
دەسەڵاتی فەلەستین دەڵێت، تاوەکو ئێستا لە کۆی 193 ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکان 137 ئەندام دانیان بە دەوڵەتی فەلەستین ناوە.
لەنێویاندا ژمارەیەکی زۆری وڵاتانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، ئەفریقا و ناوچەکانی دیکە هەن، بەڵام ئەمریکا، کەنەدا، زۆربەی رۆژئاوای ئەورووپا، ئوسترالیا، ژاپۆن و کۆریای باشووریان تێدا نییە.
کامەران کەریم