زایەڵە - جەمال کۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی لەرپەرلەمانی عێراق بەزایەڵەی ڕایگەیاند:تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق وتویەتی، پێیان خۆش نییە مووچەی بەشێک لەمووچەخۆرانی هەرێمیان نەناردوە کە هێزە ئەمنییەکانن، بەڵام ناتوانن نایاساییانە مووچە بنێرن. وەزارەتی دارایی عێراق داوای لە هەرێم کردووە لیستی مووچەی هێزە ئەمنییەکان بەناو رەوانە بکەن، چونکە ئامادە نین بەپێی کۆد مووچە بۆ هێزە ئەمنییەکانی هەرێم بنێرن.
وتیشی: هەرکاتێک هەرێم لیستی ناوی هێزە ئەمنیەکانی نارد، چاو دادەخەین و لیستەکە واژۆ دەکەین، هەرێم دەبێت مووچە بەبانکی بکات و داهات رادەست بکات بۆ ئەوەی کۆتایی بەکێشەی مووچە بهێندرێت، وەزیری دارایی عێراق بەڵێنیشی داوە، مووچەی خانەنشینانی هەرێم هاوتای بەغدا بکەن بەو مەرجەی هەرێم تەنها نوسراوێکیان بۆ بکات.
کامەران کەریم