زایەڵە - ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و یەکێک لە تەوەرەکان تایبەتە بە تاوتوێکردنی پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی عێراقدا.
بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجومەنی وەزیران کۆببێتەوە و تاوتوێی چەند پرسێک بکات.
یەکێک لە تەوەرەکان تایبەتە بە خستنەڕووی راپۆرتێک سەبارەت بە خشتەکانی هاوپێچی یاسای بودچەی گشتیی عێراق بۆ ساڵەکانی 2024 – 2025، کە لە کۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پەسەندکرا، ئەوەش دوای کۆبوونەوەی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە 15ـی ئایاری 2024، لەگەڵ لیژنەی وزاریی حکومەتی فیدراڵ تایبەت بە تەخانکراوەکانی هەرێمی کوردستان.
تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە تایبەتە بە خستنەڕووی راپۆرتێک لەبارەی برەودان بە سندووقی پشتیوانیی پرۆژە بچووکەکانی لاوان و پێشکەشکردنی ئاسانکاریی زیاتر کە ئەم سندووقە پاڵپشتیی دارایی بۆ پرۆژەی بچووک و مامناوەند دابین دەکات.
لەبارەی رێگە سەرەکییەکانی نێوان شارەکانی هەرێمی کوردستان و کاریگەریی هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر دەخرێتەڕوو.
دۆخى ئێستاى ناوچە دابڕێنراوەکانیش دەخرێتەڕو.
کامەران کەریم