زایەڵە ـ مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی دەربەندیخان دوو باندی دزیکردنیان دەستگیرکرد.

پۆلیسی  سلێمانی لەڕاگەیەنراوێکدا ئاشکرایکرد: دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ هێزه‌كانی‌ پۆلیس چاودێرییان خسته‌ سه‌ر چوار تۆمه‌تبار كه‌ به‌نیازی‌ دزیكردن چوبونه‌ قه‌زای‌ ده‌ربه‌ندیخان، له‌هه‌ڵمه‌تێكی‌ هاوبەشی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی دەربەندیخان و بنکەی پۆلیسی دەربەندیخان و هەوارەبەرزەو پیشەسازی، توانرا هه‌ر چوار تۆمه‌تباره‌كه‌ ده‌ستگیربكرێن.

ئەوەشی خستەڕوو: له‌لێكۆڵینه‌وه‌كاندا تۆمه‌تباران دانیان به‌وه‌دانا كه‌ به‌مه‌به‌ستی‌ دزیکردن چونه‌ته‌ قه‌زاكه‌، هەروەها لەلێکۆڵینەوەکانی پۆلیسدا دەرکەوت کە یەکێک لەتۆمەتبارەکان لەگەڵ باندێکی تری دزیکردندا کار دەکات، دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر، توانرا تۆمەتبارانی باندەکەی دیکەش بەهاوکاری نەهێشتنی تاوانی کەلار دەستگیربکرێن.

هێمای بەوەشکرد: له‌ئێستادا تۆمه‌تباران (د، یـ، ع - ع، چ، ج - د، ج، س - أ، ع، م - أ، أ،م) به‌بڕیاری‌ به‌ڕێز دادوه‌رو به‌پێی‌ مادده‌ی‌ 443 له‌یاسای‌ سزادان ڕاگیراون‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه‌.

کامەران کەریم