زایەڵە ـــ مەسعوود ئوزول ئەستێرەی پێشووی تیپی ئەڵمانیا کاردانەوەی پیشان داوە لەمەڕ جەنایەتەکانی ئەم دوایانەی ڕژێمی زایۆنی لە ڕەفەحدا و وێنەیەکی لە نەتانیاهۆ بڵاو کردۆتەوە کە خەڵتانەی خوێنە.
مەسعوود ئوزول ئەستێرەی پێشووی تیپی ڕێئالی مەدرید لەسەر پەیجی تایبەتی ئینستاگرامی خۆی کاردانەوەی پیشان داوە لەمەڕ کۆمەڵکوژی هۆڤانەی ڕژێمی زایۆنی لە ڕەفەحدا.
ئوزول ئستۆرییەکی لە وێنەی نەتانیاهۆ و خەڵاتی خوێن بڵاو کردۆتەوە و لەسەر نووسیویەتی "تیرۆریستی بکوژی منداڵ"
ئەوە لە حاڵێکدایە کە زۆربەی یاریزانانی تۆپی پێ بەناوبانگی جیهانیش لەمەڕ هەمان کارەسات کاردانەوەیان پیشان داوە لەوانە دەیڤید بێکام، ئێریک کانتۆنا، عوسمان دەمبێ.
شایانی ئاماژەیە کە ئستۆری تایبەتی(هەموو نیگاکان بڕاوەتە ڕەفح) لە ماوەی تەنیا 24 کاتژمێردا نزیکەی 37 ملیۆن جار بینراوە و شێر کراوە.
کەژاڵ حەمیدی