زایەڵە - کامیل مەحمود نوسەرو ڕۆژنامەنوس بەزایەڵەی ڕاگەیاند: توێژینه‌وه ده‌رباره‌ی مرۆڤ و ئه‌و سروشته مرۆییه‌ی له‌گیانله‌به‌ره‌كانیتر جیای ده‌كاته‌وه تێگه‌یشتنه له‌سلوك و هه‌ڵوێست و هه‌نگاوه‌كانی ئه‌م مرۆڤه، گه‌ڕانه‌وه‌ش بۆ ئه‌و سه‌ره‌تایه‌ی ده‌ستپێكی یه‌كه‌مه‌و كاروانه‌كه‌ی تیادا به‌ڕێخراوه، بینین و روانینه بۆ ئایینده‌وچاره‌نووسی مرۆڤایه‌تی.
وتیشی: ده‌رباره‌ی خه‌لقی مرۆڤ و په‌یدابوونی ژیانی مرۆڤایه‌تی له‌سه‌ر زه‌ویدا بۆچوونه‌كان دابه‌ش بوون له‌نێوان روانگه‌یه‌كی مادی دابڕاو له‌هه‌ر ده‌خاله‌تێكی به‌ڵاتر له‌مرۆڤ، لەگەڵ روانینێكی ئایینی و سه‌رچاوه‌گرتوو له‌وه‌حی و په‌یامی پێغه‌مبه‌ران، پێشه‌نگی روانگه‌ی یه‌كه‌م له‌م سه‌رده‌مه‌دا تیۆره‌كه‌ی چارلس داروینه.
باسی لەوەشکرد: ئه‌گه‌رچی تیۆره‌كه‌ی داروین(گۆڕان و په‌ره‌سه‌ندن) دوای كۆمه‌ڵێك توێژینه‌وه‌و به‌دواداچوون بۆ به‌ڵگه‌كانی ناوبراو مایه‌پووچ بوویه‌وه‌و كۆمه‌ڵێكی زۆر له‌زانایان به‌رپه‌رچیان دایه‌وه، به‌ڵام له‌كۆتاییدا هه‌ر داروینیزم بوو به‌مانیفێستی ماتریالییه‌كان دواى ئەوەى بەديلێكیان ده‌ست نه‌كه‌وت وه‌ڵامی پرسی سه‌ره‌تای خوڵقاندنیان بۆ بداته‌وه‌و ته‌نها به‌و تیۆره توانییان بۆشاییه هزرییه‌كه‌ی خۆیان پڕ بكه‌نه‌وه.
ویستێکی خراپ لەپشتی ئەم هزرە دۆگمایەی مادیگەرییەوەیە کە ئامانجەکەی لەگەڵ دیدی ڕاستەقینەی زانستیانەو وەحی ئاسماندا ناگونجێت.
کامەران کەریم