زایەڵە ـ پشتیوان ابراهیم شارەزای کەشناسی بە میدیایی زایەڵەی ڕاگەیاند: بەیانی زووی ڕۆژی یەک شەممە 2/6/2024 بۆ 5/6/2024 6 هەسارە لە کۆمەڵەی خۆر لە ئاسمان لەسەر یەک هێڵی ڕاست و هاوتەریب دەبینڕێن .هەسارەکانی
عەطارد ، مەریخ ، موشتەری ، زوحەل ، ئۆرانۆس و نەپتون لە ئاسماندا دەبینڕێن و یەک دەگرن .
وتیشی: عەتارد و مەریخ و موشتەری و زوحەل بە چاوی ئاسایی ببینرێن، بەڵام پێویستت بە تەلەسکۆپ یان دووربینی بەهێز دەبێت بۆ بینینی نەپتون و ئۆرانۆس . هەسارەی مەریخ (mag 1.0) بەرز دەبێتەوە. دەتوانیت هەسارەکە بە ڕەنگی سوور جیا بکەیتەوە. هەروەها هەسارەکە بە چاوی ئاسایی دەبینڕێت .
ئەوەشی خستەڕوو: هەسارەی زوحەل زەرد (mag 1.1) لە درەنگانی شەوەوە لە ئاسمان دەبێت. بە چاوی ئاسایی دیار دەبێت . پاشان لە بەیانی زوودا هەسارەی موشتەری (mag -2.0) و عەطارد (mag -1.4) لەسەر ئاسۆی ڕۆژهەڵات دەردەکەون. موشتەری ئەوەندە گەشاوە دەبێت کە بە چاوی ئاسایی دەبینڕێت .
هێمای بەوەشکرد: هەر وەها بۆ بینینی هەردوو هەسارەی ئۆرانۆس ( mag 5.8 ) و نەپتون (mag 7.9) پێویستت بە تلسکۆپ یان دووربینی بەهێز دەبێت بۆ ئەوەی ببینڕێن بەهۆی ئەوە عەتارد دەۆێتە نزیک خۆر و ئۆرانۆیش تەنها لە ڕێگەی دووڕبین یان تلسکۆپەوە دیار دەبێت .
کامەران کەریم