زایەڵە ــ تاکوو ئێستا 78 کەس لە درێژەی ڕێوڕەسمی هەڵگرتنی مەشخەڵی ئۆڵۆمپیکدا دەست بەسەر کراون.

جرالد دارونین وەزیری وڵاتی فەڕنسە گوتی 78 کەس بە هۆکاری ئەمنی و ئاسایشی لە درێژەی ڕەوتی هەڵگرتنی مەشخەڵی ئۆڵۆمپیکدا دەست بەسەر کراون‌ هەروەها بەرگری کراوە لە پێکهاتنی 115 کۆبوونەوە.

مەشخەڵی ئۆڵۆمپیک لە فەڕنسەدا ڕێگایەکی دوور و دڕێژ دەبڕێ و ئەو وڵاتە نیگرانە لەمەڕ هەڕەشە تێرۆریستییەکان لەو ڕێوڕەسمەدا.

لەم دوایانەدا فەڕنسە ڕایگەیاندووە لە درێژەی ڕێوڕەسمی چێژنی ئۆڵۆمپیک لەو وڵاتەدا بە تایبەت لە پاریسی پایتەختدا ئەنجامی تاوان و جەنایەت بەرز بووتەوە.

ئۆڵۆمپیکی پاریس ڕێکەوتی 26ی جولای 2024 (5 تا 21 گەلاوێژ) ئەوساڵ بەڕێوەدەچێت.

کەژاڵ حەمیدی