زایەڵە ـــ وەرزشوانی ڕووسی کە پێشتر بە هۆی دوپینگەوە بایکۆت کرابوو، ئەوا ئێستا نیشانی ئۆڵۆمپیکی 2012ی لەندەنیشی لەدەست داوە.

ڕووسلان ئالبگوف خاوەنی نیشانی بۆڕۆنزی ئۆڵۆمپیک و پاڵەوانی دوو خولی کێشهەڵگری جیهان، نیشانی ئۆڵۆمپیکی لەندەنی 2012ی خۆی لەدەست داوە، ناوبراو، پێشتر بە ماوەی 4 ساڵ بە شێوازی فەرمی و بەهۆی دۆپینگ کردنەوە بایکۆت کرابوو و ئێستاش بە شێوازی فەرمی ڕاگەیندرا کە نیشانی ئۆڵۆمپیکی ناوبراو لێ وەرگیراوەتەوە.

بایکۆت کردنی 4 ساڵەی ئەو وەرزشوانە ڕووسییە لە ساڵەکانی 2017 دەستی پێکرد و لە ساڵەکانی 2012دا کۆتایی پێهات. بڕیار وایە نیشانی بڕۆنزی ناوبراو پێشکەش بکرێت بە چونگ سانگ کیون وەرزشوانی خەڵکی کوریای باشوور.

کەژاڵ حەمیدی