زایەڵە ـ ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، رێكارەكانی ناردنی مووچەی هێزە ئەمنییەكان لە بەغداد دەستیپێكردووە و چاوەڕواندەكرێت لەم هەفتەیە مووچەی هێزە ئەمنییەكان بنێردرێت و دەشڵێت،  دوای ناردنی مووچەی هێزە ئەمنییەكان لیستی مووچەی مانگی پێنج لەلایەن هەرێمەوە بۆ بەغداد دەنێدرێت کە بەر لە جەژن مووچەی مانگی پێنج دابەشبكرێت.

د. بڕیار رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە زایەڵەی  راگەیاند، بەو هەوڵانەی دراون چاوەڕواندەكرێت لەم هەفتەیەدا مووچەی هێزە ئەمنییەكان بنێردرێت و لە ئێستادا رێكارەكانی ناردنی مووچەی هێزە ئەمنییەكان لە بەغداد دەستپێكردووە.

وتیشی، دوای گەیشتنی مووچەی هێزە ئەمنییەكان لە هەرێمی كوردستانەوە لیستی مووچەی مانگی پێنجی مووچەخۆران بۆ بەغداد دەنێدرێت کە بتوانرێت بەر لە جەژن مووچەی مانگی پێنج دابەشبكرێت.

کامەران کەریم