زایەڵە - بەپێی بەرنامەی کاری پەرلەمانی عێراق، بڕیارە ئەمڕۆ کاتژمێری 03:30 پەرلەمان بۆ دەنگدان لەسەر خشتەی بودجەی ساڵی 2024 کۆببێتەوە.
چاوەڕوان دەکرێت پێش دەنگدانەکە، لیژنەی دارایی پەرلەمان کۆبێتەوە و ڕاپۆرتی کۆتایی خۆی لەوبارەیەوە ئامادە بکات.
بودجەى عێراق بۆ 2024 زیاتر لە 211 تریلیۆن دینارە کە نزیکەى 12 تریلیۆن دینارى بەراورد بە ساڵى 2023 زیاترە و لەو بڕە پارەیە 20.9 تریلیۆن دینارى پشکى هەرێمى کوردستانە، کە نۆ تریلۆن و 55 ملیار دینارى تەرخان دەکرێت بۆ مووچە.
کامەران کەریم