زایەڵە ـــ ڕووسیا ڕایگەیاند بەنیازە وەکوو ئەندامی سەندیکای تۆپی پێ ئەورووپا(یوفا) بمێنێتەوە.
 
ئەلێکساندر دیوکۆف، سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێ ڕووسیا ڕایگەیاند: کە ئەو فیدراسیۆنە بەنیازە وەکوو ئەندامی یوفا بمێنێتەوە و نایهەوێت بگوازرێتەوە بۆ کونفیدراسیۆنی تۆپی پێ قۆڕنەیەکی دیکە واتا قۆڕنەی ئاسیا.
 
ئەلێکساندر دیوکوف لە وڵامی ئەو پرسیارەدا کە ئاخۆ دانوستان بۆ گەڕانەوەی تیپەکانی نیشتمانی و یانەیی تۆپی پێ ڕووسیا بۆ پێشبڕکێیەکانی ژێر چاودێڕی یوفا بەڕێوەچووە یان نە؟ گوتی: لە دواین چاوپێکەوتنی ئێمە لەگەڵ نوێنەرانی یوفا هیچ هەواڵێکی نوێ دیکە نییە ئەوەی ڕاستی بێ دانوستانەکان ڕاوەستاوە و لە ئێستادا لەو باوەڕەداین کە باشتر وایە ڕووسیا لە سەندیکای تۆپی پێ ئەورووپا بمێنێتەوە.
 
کەژاڵ حەمیدی