زایەڵە ـــ مێهدی تارێمی هێرشبەری تیپی نیشتمانی ئێران، مانگی داهاتوو لە ڕاهێنانەکانی تیپی ئینتێردا ئامادە دەبێت.
مێهدی تارێمی کەوا بە بەدەستهێنانی پلەی پاڵەوانێتی لە پێشبڕکێێەکانی ئەم وەرزەی جامی وەلاوەنانی پورتێگال کۆتایی هێنایە ئامادەبوونی 4 ساڵەی خۆی لە تیپی پۆرتۆدا، ئەوا ئێستا خۆی تەیار دەکات بۆ دەسپێکردنی وەرزێکی دیکە لە خولی پرۆفشناڵی خۆی واتا ئامادەبوون لە تیپی ئینتێردا.
بەرپرسەکانی ئەو یانە ئیتالییە پێشتر ڕایانگەیاندبوو کە جێبەجێ کاری کراوە بۆ گواستنەوەی ئەو هێرشبەرە ئێرانییە.
هێرشبەری تیپی نیشتمانی تۆپی پێ ئێران لەو ماوەی 4 ساڵەدا زۆری یارمەتی تیپی پۆرتۆی دا بۆ بەدەست هێنانی 7 جامی جیاواز لەوانە 1 پلەی پاڵەوانێتی لە سۆپەر لیگی پورتێگالدا و 3 پلەی پاڵەوانێتی لە جامی وەلاوەنانی پورتێگالدا.
کەژاڵ حەمیدی