زایەڵە ـــ پێشبڕکێیەکانی ئۆتۆمبێلڕانی ڕاڵی پاڵەوانی جیهان بە ئامادەبوونی عەرەبستان دەگەڕێتەوە بۆ ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
بەرپرسەکانی وەرزشی عەرەبستان بە واژۆکردنی گرێبەستی 10ساڵە لەگەڵ ڕێکخراوەی ڕالی پاڵەوانێتی جیهان(WRC) لە ساڵی 2025 بەملاوە دەچنە نێو ڕۆژمێری پێشبڕکێیەکانی ئەو لقە وەرزشییە.
ئەو گرێبەستە لە کاتی بەڕێوەچوونی ڕالی ساردینا(ئیتالی)، شەشمین قۆناخ لە ڕالی پاڵەوانێتی جیهان بسترا تاکوو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پاش 13 ساڵ (ئوردۆن 2011) دیسان دەنێو ڕۆژمێری پێشبڕکێیەکاندا جێ خۆی کاتەوە.
ڕالی پاڵەوانێتی جیهان لە ئێستادا لە وڵاتەکانی مونت کارلۆ، سوئید، کێنیا، کرواتی، پورتێگال، ئیتالی، لەهێستان، لێتۆنی، فەنلاند، یۆنان، شیلی، ئەورووپای ناوەندی و ژاپۆن بەڕێوەدەچێت.
شایانی ئاماژەیە کە وڵاتی عەرەبستان بەڕێوەبەری پێشبڕکێیەکانی فڕمووڵی یەک و ڕالی داکاریشە.
کەژاڵ حەمیدی