زایەڵە - نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق  بەزایەڵەی راگەیاند، ئەمڕۆ بە یاوەریی خەلیل غازی ئەندامانی لیژنەی دارایی سەردانی وەزارەتی دارایی فیدراڵیان کرد بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ چەند پرسێکی دارایی پەیوەست بە پشک و شایستە داراییەکانی هەرێم.

وتیشی، دواکەوتنی مووچەی هێزە ئەمنییەکان، پەیوەندی هەیە بە تەواونەبوونی وردبینی لە دیوانی چاودێریی دارایی فیدراڵی و، ئەو تێبینیانەی وەزارەتی دارایی هەیەتی لەسەر زانیاری و لیستی مووچەکانیان.

سەرەڕای ئەوەی ئەمڕۆ سێیەم رۆژی مانگی حوزەیرانە، هێشتا بەشێكی زۆری هێزە ئەمنییەكانی هەرێم مووچەی مانگی نیسان (4)ی رابردوویان وەرنەگرتووە.

کامەران کەریم