زایەڵە - بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی پلەی گەرمی بەرزتردەبێتەوە و سبەی لە زۆرینەی ناوچەکانی هەرێم نزیکدەبێت لە 40 پلەی سیلیزییەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەی گەرمی بە ریژەی یەک بۆ دوو پلە بەرزدەبێتەوە.
لەبارەی کەشوهەوای سبەی سێ شەممەوە دەڵێت، "ئاسمان لەنێوان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەکانی گەرمی نزیکدەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمیی پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بەم جۆرە دەبێت:
هەولێر : 39
سلێمانى: 36
دهۆک : 39
زاخۆ : 39
هەڵەبجە : 39
کەرکوک: 41
سۆران : 37
حاجی ئۆمەران: 26
گەرمیان : 43
کامەران کەریم