زایەڵە - قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك و وەزیرانی هەرێم رایدەگەیەنێت، دەستكەوتی گەورە جیاكردنەوەی مووچەیە لە خەرجیی راستەقینە و پەسەندكردنی بودجە زۆر كێشە چارەسەردەكات.

دوای پەسەندكردنی خشتەكانی بودجە و جیاكردنەوەی مووچە لە خەرجیی راستەقینە، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم لە لێدوانێكیدا رایگەیاند، پەسەندكردنی بودجە زۆر كێشە چارەسەردەكات و وتیشی، "یەكێك لە دەستكەوتە گەورەكان كە ئەمڕۆ لە ئەنجومەنی نوێنەران دەنگی لەسەر درا و پەسەندكرا جیاكردنەوەی مووچەیە لە خەرجیی راستەقینە.

کامەران کەریم