زایەڵە - وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، لە ماوەی دوو رۆژی داھاتوودا دەرگای سایلۆکان دەکرێنەوە بۆ وەرگرتنی بەرھەمی گەنمی ئەمساڵی جوتیاران.

بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێم راگەیاند، ھەڵوێستی خۆیان لەبارەی وەرگرتنی گەنم و گفتوگۆکانیان لەوبارەیەوە لەگەڵ عێراق بەمنزیکانە رادەگەیەنن و لە ماوەی دوو رۆژی داھاتووشدا، دەرگای سایلۆکان دەکرێنەوە بۆ وەرگرتنی گەنمی جوتیاران. 

ئەوەش لەکاتێکدایە، کە تائێستا حکومەتی ھەرێم و عێراق لەبارەی وەرگرتنی بڕی گەنمی جوتیارانی ھەرێم رێکنەکەوتوون، کە بۆ ئەمساڵ ھەرێم داوایکردووە بەغداد زیاتر لە یەک ملیۆن تۆن گەنم وەربگرێت و وەکو باشوور و ناوەڕاستی عێراق مامەڵەیان لەگەڵدابکرێت.

کامەران کەریم