زایەڵە - ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا هەفتەیەك بە بۆنەی جەژنی قوربانەوە بكات بە پشووی فەرمی.
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە لە ڕۆژی یەك شەممە 16ی حوزەیران تاوەكو ڕۆژی پێنج شەممە 20ی حوزەیران پشووی فەرمییە لەسەرجەم فەرمانگە حكومییەكان.
ئاماژەی بەوەش دا ، ڕۆژی یەك شەممە 23ی حوزەیران دەوامی ئاسایی لە وەزارەت و فەرمانگەكان دەستپێدەكاتەوە.
بەگوێرەی خشتەی پشووە فەرمییەكانی حكومەتی كاربەڕێكەری هەرێمیش لە 16 تا 19ی حوزەیران پشووی فەرمییە، بەڵام هێشتا حكومەتی كاربەڕێكەری هەرێم بڕیاری كۆتایی خۆی لەوبارەیەوە نەداوە.
کامەران کەریم