زایەڵە - عەتوان عەتوانی، سەرۆكی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، بەپێی بڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵی پێویستە مووچەخۆرانی هەرێم لەرێگەی بانكە فیدراڵییه‌كانه‌وه‌ مووچەكانیان به‌نیشتیمانى (ته‌وتین) بكرێت. تاوه‌كو روودانى ئه‌م بابه‌ته‌ش ناردنى مووچە بەشێوەی كاش بەردەوام دەبێت.

وتیشى: ئێستا وەزارەتی دارایی عێراق لەرێگەی بانكی بازرگانی (TBI)یەوە دەستیكردووە بە پرۆسەكه‌، به‌ڵام تێبینی ئەوە دەكرێت پڕۆسەی بەبانكیكردنی مووچەی فەرمانبەران بەسستی بەڕێوەدەچێت، بۆیە ناكرێت دۆخەكە بەوشێوەیە بەردەوام بێت. ئێمه‌ به‌دواداچوون بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌كه‌ین، چونكه‌ پێمانوایه‌ ئه‌مه‌ تا رێگه‌ى گه‌ره‌نتیكردنى مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێمه‌.

کامەران کەریم