زایەڵە - لە ناحیەی پیرەمەگروون بە تۆمەتی زیادەڕەوی و تێکدانی ژینگە هاووڵاتیەك دەستگیر کرا .

پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ڕایگەیاند:دوای دەرچوونی مەفرەزەیەکی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی ( پیرەمەگرون ) بەفەرمانی ئەفسەری بنکە بۆ گوندی ( چەرمەگا )ی سەر بە ناحیەی پیرەمەگرون ، لەئەنجامدا هاووڵاتیەكیان دەستگیرکرد کەسەرقاڵی کارکردن بوو بە ئامێری شۆفڵ و هەستاوە بە کاری زیادەڕەوی و تێکدانی ژینگە بەبێ هیچ مۆڵەتێک .

پەڕاوی لێکۆلینەوەی بۆ ڕێکخراوەو ڕادەستی بەڕێز دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی .

کامەران کەریم