كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕایگەیاند؛ ئامادەین بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان چاوەڕوانی سەرۆكایەتی هەرێمین مەرسومێكی نوێ‌ دەربكات.

رۆژنامەی (الصباح) ئاشکرایکرد:كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان, چاوەڕوانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستانە, وادەیەكی نوێ بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دیاریبكات لە مساڵدا. 

ئەحمەد مازن, بەرپرسی راگەیاندنی نوسینگەی كۆمیسیۆنی هەولێر رایگەیاندووە: كۆمیسیۆن ئامادەیە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە (5) ئەیلولی ئەمساڵدا.

چاوەڕوانی دەرچوونی مەرسومن لە سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستانەوە, بۆ دیاریكردنی وادەیەكی نوێ‌ بۆ ئەنجامدانی خولی شەشەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان, لە ساڵی (2024)دا.

كۆمیسیۆن رێگەیداوە بە كاندیدەكانی پەرلەمانی كوردستان و هەروەها خێزانەكانیشیان, بۆ گۆڕینی ناوەندەكانی دەنگدانیان بۆ ئەو ناوەندانەی كە لەچوارچێوەی بازنەی هەڵبژاردنەكەیان خۆیان كاندیدكردووە, لەماوەی تازەكردنەوەی تۆماری دەنگدەراندا .

كارەكان بەردەوامە بۆ دابەشكردنی كارتە تازەكراوەكانی دەنگدان, لەڕێی ناوەندەكانی تۆماركردنی سەر بە نوسینگەكان, كە ژمارەیەان (53) ناوەندە, وێڕای (85) تیمی گەڕۆك.

کامەران کەریم