زایەڵە ــــ چەن ئەندامی چالاکی گرووپی شاخەڕۆیی شەهید حەسیب گەشتێکی شاخەوانی ئەنجام داوە بەرەو قەزای چۆمان و لەوێشەوە بۆ شاخی حەساری سەکران و گۆمی بێکودیان.
ڕاگەیاندنی گرووپی شاخەوانی شەهید حەسیب: لەبەرنامەیەکی تەواو بەرنامە ڕێژی و بەتەکبیر لە سلێمانی بەهاوڕێیەتی کاک زانا و کاک نورەدین و کاک ڕاستگۆ و بەڕێکەوتین بەرەو قەزای چۆمان لەوێشەوە بۆ بناری شاخی حەساری سەکران و تاڤگەی پرژە، پاش گەیشتنمان بە مەنزڵ بڕیارماندا هەرلەوێ کەمپ لێدەین پاش کەمپ لێدان بیروڕاگۆڕینەوە شەو مان بەڕێکرد تا کات ژمێر 3:15 خولەکی بەرەبەیان هەستاین بۆ خۆئامادە کردنی برنامەکەمان 3:30 بەڕێ کەوتین بەرەو گردی شەبەکە و پاشان بەرەو تاڤگەی کانییە ڕەش و دۆڵی گورگان کاتژمێر 8:13 گەشتین بە ئامانج ئەویش گۆمی بێکۆدیان بو پاش چرکاندنی چەند وێنەیەک و بەدیکۆمێنت کردنی و کەمێک نان خواردن گەڕاینەوا بەرەو خاڵی دەست پێک
سوپاس بۆ خوای گەورە بەسەر کەوتوویی بەرنامەکەمان بەکۆتا گەیشت.