زایەڵە - غەریب ئەحمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەزایەڵەی  راگەیاند، بەغدا شەش ملیار دیناری بۆ هەرێم بۆ كڕینی گەنمی جوتیاران ناردووە کە سێ ملیار دیناری بۆ سلێمانی و سێ ملیار دیناریش بۆ هەولێر دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەر جوتیارێك گەنمەكەی گەیاندە سایلۆكان و چەكی پارەی وەرگرت، دەتوانێت بچێتە بانك و پارەكەی وەربگرێت.

ئەو پەرلەمانتارە ئاشکراشیکرد، ئەم پڕۆسەیەی ناردنی پارەی بەغداد بۆ گەنم بەردەوامی دەبێت تا بە كۆتا دەگات.

کامەران کەریم