زایەڵە - یەحیا سەریع وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ڕایگەیاند: بەمەبەستی یارمەتیدانی گەلی ستەملێکراوی فەلەستین و لە کاردانەوە بە تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنی لەدژی پەنابەرانی ناوچەی ڕەفەح لە کەرتی غەززە و هەروەها لە چوارچێوەی فراوانکردنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان لە قۆناغی چوارەم و وەڵامدانەوەی دەستدرێژی ئەمریکا و بەریتانیا دژی وڵاتەکەمان، هێزی دەریایی، مووشەکی و فڕۆکە بێفڕۆکەوانی سێ ئۆپەراسیۆنی سەربازییان لە دەریای سوور و عەرەبیدا ئەنجامدا، کە بەم شێوەیەن:

  لە دوو ئۆپەراسیۆندا لە دەریای سووردا، دوو کەشتیی ڕۆزا (Roza) و کەشتی ڤانتاج دریم (Vantage Dream) کە پێشێلی بڕیاری قەدەغەیی چوون بۆ بەندەرەکانی فەلەستینی داگیرکراویان کردبوو، بە ژمارەیەک مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشیان کرایە سەر.

ئۆپەراسیۆنی سێیەمیش بە ژمارەیەک فڕۆکەی بێفڕۆکەوان دژی کەشتیی ئەمریکی مارسک سێلێتار (Mearsk Seletar) لە ڕۆژهەڵاتی دەریای عەرەبی ئەنجامدرا.

 هێزە چەکدارەکانی یەمەن بە هاوکاری خودای مەزن، تا کۆتایی هێرشەکان و هەڵگرتنی گەمارۆی سەر گەلی فەلەستین لە کەرتی غەززە، بەردەوام دەبن لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانیان بۆ پشتیوانی لە گەلی ستەملێکراوی فەلەستین.