زایەڵە ـ وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سۆران بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، گەنجێكی تەمەن 16 ساڵ كە لەگەڵ خانەوادەكەی روویان لە سنوورەكە كردووە، خنكاوە و تائێستا تەرمەكەی نەدۆزراوەتەوە.
رەوەند هاودیانی، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سۆران ئاماژەی بەوەشكرد، تیمەكانی بەرگریی شارستانیی چۆمان لە شوێنی رووداوەكەن و بەدوای تەرمەكەدا دەگەڕێن.
باسی لەوەشكرد، تائێستا نازانن بەهۆی مەلەكردنەوە بووە یاخود كەوتووەتە ناو ئاوەكە و هێشتا زانیارییەكان سەرەتایین.
ئەمە لە كاتێكدایە، لە ماوەی مانگێكدا سێ كەس لە سنووری قەزای چۆمان خنكاون.
کامەران کەریم