زایەڵە - سەرچاوە ڕۆژنامەوانییەکان ئاشکرایانکردووە، سعودییە ئامادەکاری دەکات بۆ ئەوەی ئۆفەرێکی گەورە پێشکەش بکات تا کیڤن دی برۆینی ئەستێرەی بەلژیکی بباتە نێو وڵاتەكەیەوە.
ئەم سەرچاوانە ڕوونیان کردەوە کە سعودییە لە هاوینی ڕابردووەوە هەوڵی ئەوە دەدات ئەو یاریزانە بباتە نێو یاریگاکانیەوە، بەڵام هەوڵەکانی پێشوو سەرکەوتوو نەبوو، ئێستا دوای ساڵێک، هیواکان بۆ ئەگەری گەیشتن بەم ئامانجە نوێ دەبنەوە، ئەمەش پشتڕاستی دەکاتەوە کە دی برۆین بە یەکێک لە باشترین یاریزانانی ناوەڕاستی جیهان دادەنرێت.
باس لەوەش کرا کە ئێستا سعودیە چاوەڕوانی بڕیاری دی برۆین دەکات سەبارەت بە داهاتووی، جگە لەوەی دیبرۆین بەیەکێک لە یاریزانە سەرەکییەکانی پێکهاتەی سیتی دادەنرێت، بەڵام هەواڵەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەگەری ڕاستەقینەی دی برۆین هەیە لە ڕۆشتنی لەم هاوینەدا.