زایەڵە - پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند:بەتۆمەتی تەقەکردن، مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ زه‌ڕایه‌نی‌ سه‌ر به‌به‌شی‌ پۆلیسی‌ شاره‌زوور سێ تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد، هه‌روه‌ها ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر ئەو چه‌كانەدا كه‌ ته‌قه‌یان پێكردبوو.
 
دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌سنوری‌ ناحیه‌ی‌ زه‌ڕایه‌ن ده‌نگی‌ ته‌قه‌ بیسترا، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی‌ پۆلیس به‌ده‌م ده‌نگی‌ ته‌قه‌كه‌وه‌ چون‌و سه‌ره‌نجام توانرا سێ تۆمه‌تبار له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ زه‌ڕایه‌نه‌وه‌ ده‌ستگیربكرێن كه‌ ته‌قه‌یان كردبوو. هه‌روه‌ها ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر سێ چه‌كدا (دو كڵاشینكۆف‌و ده‌مانچه‌یه‌ك).
 
له‌ئێستادا تۆمه‌تباران (ك، ڕ، ع له‌دایكبووی‌ 1992 - أ، ڕ، ق له‌دایكبووی‌ 2002 - س، ل، م له‌دایكبووی‌ 1995) بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 495 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون‌و لێكۆڵنه‌وه‌كان به‌رده‌وامه‌.
 
کامەران کەریم