زایەڵە - دوای ئەوەی رۆژی هەینی 7/6/2024 تەنكەرێكی سوتەمەنی وەرگەڕا و گڕی گرت و زیانی بە فیدەرێكی كارەبا گەیاند، لە ئێستادا تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای دەربەندیخان سەرقاڵی چارەسەركردنی كێشەكەن.
 
ئەندازیار باسط عزیز، بەڕێوەبەری دابەشكردنی كارەبای دەربەندیخان بەزایەڵەی ڕاگەیاند، دوای ئەوەی رۆژی هەینی رابردوو تەنكەرێكی سوتەمەنی لە خوار تونێلی دەربەندیخان وەرگەڕا و گڕی گرت و سوتا زیانی بەو فیدەرە گەیاند كە كارەبا دەگەیەنێتە پڕۆژه‌ی ئاوی سەرەكی دەربەندیخان.
 
راشیگەیاند، لە ئێستادا تیمەكانی هەردوو صیانەی كارەبای 1 و 2ی دەربەندیخان سەرقاڵی  چارەسەركردنی كێشەكەن بە دانانی ستوونی كارەبا لەو بەشەی فیدەرەكە كە زیانی پێگەیشتوە.
 
بەڕێوەبەری دابەشكردنی كارەبای دەربەندیخان  وتیشی، لە رێگەی فیدەرێكی دیكە و بەشێوەی كاتی كارەبامان بۆ پرۆژەی ئاوەكە دابینكردوه‌ و لە سێ رۆژی داهاتوودا كێشەكە بە تەواوی چارەسەر دەبێت و كارەبا بۆ فیدەرەكە دەگەڕێتەوە.
 
کامەران کەریم