زایەڵە ـــ سەرۆکی فیدراسیۆنی جیهانی فیتنێس و لەشجوانی گەیشتە تاران و پێشوازی گەرمی لێ کرا لە لایەن سەرۆکی فیدراسیۆنی لەشجوانی ئێرانەوە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی پێوەندی گشتی فیدراسیونی لەشجوانی، ڕافائل سانتونخا، سەرۆکی فیدراسیۆنی جیهانی فیتنێس و لەشجوانی(IFBB) دوێنی لە نێوان پێشوازی عەبدولمێهدی نەسیرزادە و هەندێ لە بەرپرسانی فیدراسیۆن گەیشتە تاران.

سەرۆکی IFBB بە مەبەستی پشکنین لە پێشبڕکێیەکانی مستریونیورسی 2024ی ئێران و کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی وەرزشی ئێران بە مەبەستی بەڕێوەبردنی بەشان و شکۆی کێبەرکێیەکانی پاڵەوانێتی لەشجوانی پیاوانی جیهان، بۆ ئێران سەفەری کردووە.

کەژاڵ حەمیدی