زایەڵە ـــ تیپی نیشتمانی تۆپی پێ وڵاتی ئێران، وەکوو سەرپەل دەچێتە خولی دیکەی هەڵبژاردنەکانی موندیالی 2026ی ئەمریکا، کەنەدا و مەکزیک.
خولی دووهەمی لە قۆناخی هەڵبژاردنی پێشبڕکێیەکان موندیالی 2026 لە قوڕنەی ئاسیا ڕۆژی سێشەمە بە بەڕێوەچوونی دیدارەکانی حەوتەی شەشم کۆتایی پێهات و 18 تیپێک کەوا گەیشتنە قۆناخی سێهەم دەرکەفتن.
ماڵپەڕی"فوتی ڕێنکینگز" کۆڕبەندی قۆناخی دواینی هەڵبژاردنی موندیالی ڕاگەیاندووە کە تێدا تیپی نیشتمانی ئێران لەگەڵ ژاپۆن و کووریای باشوور لە کۆڕی یەکەمدا جێگیر بوون.
کۆڕبەندی هەڵبژاردنی خولی سێهەمی هەڵبژاردنەکانی موندیالی 2026 ڕۆژی 7ی مانگی پووشپەڕ بەڕێوەدەچێت و بەم شێوازەیە:
کۆڕی یەکەم: ژاپۆن، ئێران و کوریای باشوور
کۆڕی دووهەم: ئوسترالیا، قەتەر، عێراق
کوڕی سێهەم: عەرەبستان، ئۆزبکستان، ئوردۆن
کۆڕی چوارم: ئێمارات، عەمان، بەحرەین
کۆڕی پێنجم: چین، فەلەستین، قرقیزستان
کۆڕی شەشم: ئەندونێزیا، کووریای باکوور، کوەیت.
کەژاڵ حەمیدی