زایەڵە ـ لەسنوری ( دۆڵی دووکانیان و گوندی وێڵە) ناحیەی عەربەت (بیست ) دۆنم پوش و پاوان سووتاوە و زیان بەر داری سروشتی سنورەکەش کەوتووە.
پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ڕایگەیاند، دوای ئاگادارکردنەوە لەبوونی کەوتنەوەی ئاگر لە سنوری ئاماژەبۆکراوی سەرەوە دەست بەجێ مەفرەزەیەک لەکارمەندانی (بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی عەربەت) گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە بەمەبەستی کوژاندنەوەی ئاگرەکە ، لەئەنجامدا توانرا بەهاوکاری خەڵکی سنوورەکە ئاگرەکە لەماوەی ( یەک کاتژمێرو نیو )کۆنتڕۆڵ بکرێت و زیانی ئاگرەکە بووە هۆی سوتانی ( بیست ) دۆنم پووش و پاوان و زیان گەیاندن بەداری سروشتی سنورەکە ، بەپێی زانیاریەکان هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە سروشتی بوو بەهۆی بوونی ( هەورەبروسکەوە) بوو.
کامەران کەریم