زایەڵە ـ قائیمقامیەتی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەتایبەت قوربانیکردن بڕیاردرا لەپێناو پاراستنی تەندروستی و ژینگەیی، تەنها لەو شوێنانەی کە دیاریکراوە ئاژەڵ بفرۆشرێت، بەبێ ئەوەی کە سەربڕینی ئاژەڵی تێدابکرێت.
دەشڵێت، رێگەدەدرێت تەنها لە کوشتارگەی هاوچەرخی سلێمانی (قەرەگۆل) ئاژەڵ سەرببڕدرێت.
بەپێی راگەیەندراوەکە، ئەو شوێنانەی کەرێگەدراوە کڕین و فرۆشتنی ئاژەڵی لێبکرێت لەناو شاری سلێمانی بریتین لە (مەیدانی ئاژەڵان، رێگەی هەواری شار، رێگەی بەکرەجۆ، رێگای وێڵەدەر).
هەر بەپێی راگەیەندراوی قائیمقامیەتی سلێمانی، لە کۆبونەوەکەدا داوا لە خێرخوازان کرا لەپێناو جێگرتنی کارە خێرییەکان بەتایبەت قوربانیکردن پابەندی رێنماییەکان بن، داواش لە مامۆستایانی ئایینی کرا لە وتاری رۆژی هەینیدا داوا لە نوێژخوێنان بکەن لەکاتی قوربانیکردندا گرنگی بە لایەنی تەندروستی و ژینگەیی بدەن.
لەبارەی رێکارە ئەمنییەکانیشەوە، بەپێی راگەیەندراوەکە، بڕیاردرا لەهەموو ئەو شوێنانەی کۆبونەوەی هاوڵاتییانی لێدەبێت هێزە ئەمنییەکان ئامادەییان دەبێت.
کامەران کەریم