زایەڵە ـ بڕیارە ئەمڕۆ هەینی مووچەی خانەنشینی سەربازی دابەشبكرێت و بۆ ئەو مەبەستەش بانكەكان كراوە دەبن.
شەوی رابردوو وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم بڵاویکردەوە، رۆژی هەینی 14ی6 مووچەی مانگی ئایاری خانەنشینانی سەربازی (خانەنشینی پێشمەرگە و خانەنشینی هێزەکانی ناوخۆ ) دابەشدەکرێت.
وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ ئەو مەبەستە دەوامی سەرجەم ئەو بانکانە کراوە دەبێت کە ئەرکی دابەشکردنی مووچەی ئەو چین و توێژانەیان لە ئەستۆدایە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە یەكێك لە بانكەكانەوەبەزایەڵە دراون، بانكەكان ئاگاداركراونەتەوە كە پارەی پێویست بۆ مووچە ئامادەكراوە.
کامەران کەریم