زایەڵە ـ کەریم عەلی ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بەزایەڵەی ڕاگەیاند: بەپێی ئامارێکی کە حکومەتی هەرێم لە ساڵانی ڕابردودا کردویەتی نزیکەی ١٨٠ پاڵاوگەی نایاسایی لە هەرێمی کوردستان بونیان هەیە و دابەشبوون بەسەر پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دا پارێزگای هەولێر سەروی ١٢٠پاڵاوگەی نایاسایی
پارێزگای دهۆک نزیکەی ٣٠ پاڵاوگەی نایاسایی
پارێزگای سلێمانی ٢٦ پاڵاوگەی نایاسایی
ئەم پاڵاوگانە سەرەڕای ئەوەی بە نایاسایی کاردەکەن بەروبومەکانیشیان بێ کوالیتی و خراپە هەروەها دەبنە هۆی پیسکردنی ژینگەی ناوچەکانیان .
وتیشی: سەرەڕای بونی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران بۆ لابردنیان بەڵام لایەنە ئیدارییەکان کەمتەرخەمن لە جێبەجێکردنی بڕیاری لابردنیان .بە نیسبەت ئەو ٢٦ پاڵاوگەیەی دەکەوێتە سنوری پارێزگای سلێمانییەوە وەکو لیژنەی پیشەسازی و ووزەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە ساڵانی ڕابردودا چەندین جار بەدواداچوونمان بۆ ئەو بابەتە کردوە لایەنی پەیوەندیدار پێی ڕاگەیاندین پێویستیان بە ٢٠٠ ماێۆن دینار هەیە بۆ لابردنیان حکومەت بۆیان دابین ناکات .
هێمای بەوەشکرد: پێویستە هەموو لایەک ئەو ڕاستیە بزانن کە ئەو پاڵاوگانە بەبەردەوامی زیانیان هەیە و چاوەڕوان کراویشە کە کارەساتی هاوشێوەی ئاگرکەوتنەوەکەی پاڵاوگەی سەر ڕێگای گوێر هەولێر لە هەر ئان و ساتێکدا بکەوێتەوە .بۆیە پێویستە بۆ ڕێگریکردن لەو جۆرە کارەسات و ڕووداوانە و پاراستنی ژینگە لە پیسبوون بڕیاری لابردن و هەڵگرتنیان جێبەجێ بکرێت.
کامەران کەریم