زایەڵە - عەلی باقری سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران و وەفدێکی باڵای یاوەری سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال - یانکرد و لەلایەن د. محەمەد سابیر سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی و مەکتەبی سکرتارییەتەوە پێشوازیکران .
لەو سەردانەدا سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران تاجەگوڵینەی رێزو وەفای لەسەر مەزاری سەرۆک مام جەلال دانا و بە شکۆوە لە دەفتەری یادەورییدا لەسەر رۆڵی مام دوا کە وەک سەرکردەیەک هەمیشە بە سیاسەتە حەکیمانەکانی چەتری کۆکەرەوەی هەموولایەک بووە و پێزانینیشی دەربڕی بۆ ئەو خزمەت و کۆششانەی پێشکەشیکردووە بە تایبەت لە بینادنانی پەیوەندییەکی باش لە نێوان هەرێم و کۆماری ئیسلامی ئێران .
لەبەرامبەردا مەکتەبی سکرتارییەت سوپاسگوزاریان دەڕبڕی لەبەرامبەر وەفاداری کۆماری ئیسلامی ئێران و عەلی باقری بۆ مێژووی سەرۆک مام جەلال و جەختیانکردەوە هەمیشە درێژەپێدەری رێبازی مام دەبن .
کامەران کەریم