زایەڵە ـ دەستەی گشتیی كەشناسیی عێراق بڵاویكردەوە، بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی و هاتنی شەپۆلی گەرما بۆ ماوەی سێ مانگ بەردەوامدەبێت.
عەلی جابری بەڕێوەبەریی گشتیی دەستەی كەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق رایگەیاند، بەرزبوونەوەی پلەی گەرما لە مانگەكانی حوزەیران، تەمموز و ئاب بەردەوامدەبێت، هەندێك جاریش نزمبوونەوەی وەرزی بەخۆیەوە دەبینێت ئەوەش حاڵەتێكی ئاساییە.
ئاشكراشیكرد، لە ئێستادا پلەكانی گەرما لە نەجەف و زیقار و موسەننا گەیشتوونەتە 49 پلەی سەدی.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، لە دوای مانگی ئاب جارێكی دیكە پلەكانی گەرما روو لە نزمبوونەوە دەكەنەوە.
کامەران کەریم