زایەڵە - ئەو بیانیانەی لە کاتی بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج، یان سوننەتی عومرە لە شاری مەککە و مەدینەی سعودیە گیان لەدەستدەدەن، هەر لەوێ دەنێژرێن.

کاروان ستوونی وتەبێژی به‌ڕێوه‌به‌رایەتیی گشتیی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان، دەڵێت هیچ رێگرییەک نییە بۆ ‌هێنانەوەی تەرمی ئەو کەسانە، بەڵام لەبەرئەوەی ئەو شوێنە پیرۆزە، کەسوکاریان حەز دەکەن، تەرمەکان هەر لەوێ بنێژرێن.

کامەران کەریم