زایەڵە - بافڵ جەلال تاڵەبانی پرسەنامەیەک شێخ نەهرۆ شێخ محەمەد شێخ عەبدولقادری كەسنەزانی دەکات و رایدەگەیەنێت، بۆ كۆچی دوایی كاكە (محەمەد)ی کوڕتان، پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە و بنەماڵەكەتان دەكەین.

دەقی پرسەنامەکە... 

برای بەڕێزمان کاک شێخ نەهرۆ شێخ محەمەد شێخ عەبدولقادری كەسنەزانی، سەرۆکی تەریقەتی قادری كەسنەزانی كەسوكار، بنەماڵە و خزمانی كەسنەزانی بۆ كۆچی دوایی كاكە (محەمەد)ی کوڕتان، پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە و بنەماڵەكەتان دەكەین كە رۆڵێكی گرنگ و كاریگەرتان لە قووڵكردنەوەی پێكەوەژیان و خزمەتی گشتیدا گێڕاوە.

هاوبەشی ئەم خەمە گەورەیەین و لەخوای گەورە داواكارین كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرین شادبكات و سەبووری بەهەموولایەك ببەخشێت.

کامەران کەریم