زایەڵە - عەممار حەکیم سەرۆکی رەوتی حیکمە رایگەیاند، ناکرێت ناکۆکییە سیاسییەکان لە عێراق ببنە هۆی ئەوەی نەتوانرێت کاندیدێکی گونجاو بۆ پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران هەڵبژێردرێت و داوایکرد بە زووترین کاتدا ئەو پرسە یەکلایی بکرێتەوە.

لە وتاری جەژنی قورباندا عەممار حەکیم رایگەیاند، ناکرێت پۆستێک هۆکاری کێشە و ناکۆکی سیاسیی بێت لەنێوان یەک پێکهاتەدا، هێزمان لە یەکێتیدایە، ئەمەش بەبێ سازشکردن بەدی نایات.

ئاماژەی بەوەشکرد، قۆناغی ئێستا هاوکاری و پاڵپشتی هەموانی لە بەدیهێنانی بەرژەوەندییە نیشتمانییە باڵاکان پێویستە، پێویستە بە زووترین کات و بێدواکەوتن پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران یەکلاییبکرێتەوە.

هاوکات هۆشداری لە کاریگەریی بەتاڵی پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ ماوەی حەوت مانگ لەسەر پرۆسەی سیاسی و ئاسایش و دۆخی سیاسیی دا.

کامەران کەریم